شیلان عومەر حسین؛ سیروان سەمین ئەحمەد
پوخته
توێژینەوەکە بە ناونیشانی (گۆڕاوە سینتاکسییەکانی دروستەی ئاڕگومێنت لە زمانی کوردییدا)یە، بۆ دیاریکردنی ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینەوەکە بە ناونیشانی (گۆڕاوە سینتاکسییەکانی دروستەی ئاڕگومێنت لە زمانی کوردییدا)یە، بۆ دیاریکردنی ئەو گۆڕاوانەیە، کە لە سینتاکسدا بەپێی دروستەی ئاڕگومێنت ڕێگەیان پێدەدرێت. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم توێژینەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە دروستەی ئاڕگومێنتدا چەند جۆرێک لە ئاڕگومێنتی سینتاکسیی هەن، کە ڕێگە دەدەن بە ئەوەی ئاڕگومێنتی هاوچەشنیان لە سینتاکسدا لە جێکەوتەی ئەو ئاڕگومێنتانەدا دەربکەون، ئەمەیش لە ڕێگەی کۆتوبەندە سینتاکسیی و سیمانتیکییەکانەوە دەبێت، چونکە گۆڕاوە سینتاکسییەکان لەخۆوە و دەستووربەدەرنین، بەڵکو پێڕەوبەندانەیە، بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی ئەو بنەمایانەیە، کە ڕێگەدەدەن بە گۆڕاوەکان و هەرەوها ئەو بنەمایانەی، کە ڕێگە نادەن بە گۆڕاوەکان.
توێژینەوەکە بەپێی ڕێبازی وەسفیی-شیکاریی ئەنجامدراوە، واتە دروستەی گۆڕوەکان خراونەتەڕوو، دواتر شیکاریی بۆ گۆڕاوەکان کراوە.